ڕاگەیەندراوی ڕۆژنامەوانی: زانکۆی ئەمریکی لە بەغداد دەبێتە براوەی پێشبڕکێی دادگای گریمانەیی یاسای نێودەوڵەتی جێسەپ – گەڕەکانی نیشتمانیی عێراق ٢٠٢٦
هەولێر، عێراق
| ١٧ی شوباتی ٢٠٢٦: گەڕەکانی نیشتمانیی عێراقی ٢٠٢٦ بۆ پێشبڕکێی دادگای گریمانەیی یاسای نێودەوڵەتی جێسەپ (Jessup) بە فەرمی لە هەولێر کۆتایی هات. ئەمەش نیشانەی کۆتاییهاتنی سەرکەوتووانەی سێ ڕۆژ لە گفتوگۆی یاسایی چڕ، داکۆکیکردن و ئاستێکی ئەکادیمی باڵایە
.
بە بەشداریکردنی ١٢ تیم لە زانکۆکانی سەرانسەری عێراقەوە، پێشبڕکێی ئەمساڵ بە یەکێک لە گەورەترین گەڕە نیشتمانییەکانی جێسەپ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت – و هاوشانە وەک ١٣هەمین گەورەترین پێشبڕکێ لەسەر ئاستی جیهان.
دوای ٣ ڕۆژ لە پێشبڕکێ کە لەلایەن لیژنەیەک لە شارەزایانی یاسایی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە داوەری دەکرا، [زانکۆی براوە] وەک پاڵەوانی نیشتمانی دەستنیشانکرا و شەرەفی نوێنەرایەتیکردنی عێراقی لە گەڕە نێودەوڵەتییەکان لە واشنتۆن دی سی (Washington, D.C) بەدەستهێنا، کە تێیدا شانبەشانی باشترین کۆلێژەکانی یاسا لە زیاتر لە ١٠٠ وڵاتەوە پێشبڕکێ دەکەن.
هەروەها خەڵاتی دەستکەوتی تاکەکەسیش دابەشکرا:
- باشترین وتبێژ (Best Oralist): هاوناز مەعروف احمد، زانکۆی کۆیە
- باشترین یاداشت (Best Memorial): زانکۆی قادسیە
شێری کراهام تاڵەبانی، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری SEED ئاماژەی پێدا: “جێسەپ تەنها پێشبڕکێیەک نییە، بەڵکو پشتیوانیی ئێمەیە بۆ نەوەی داهاتووی پارێزەران. ئەم خوێندکارانە پابەندبوونێکی ناوازە، توانای شیکاری و دڵسۆزییەکی ئەخلاقییان نیشانداوە. لەرێگەی پشتیوانیکردن لە جێسەپ، ئێمە وەبەرهێنان لە داهاتووی دادپەروەری لە عێراقدا دەکەین – لەو پارێزەرانەی کە مافەکان دەپارێزن، دامەزراوەکان بەهێز دەکەن و سەروەری یاسا پێش دەخەن.”
پێشبڕکێکە کە لە سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بەڕێوەچوو، تێیدا خوێندکاران ھاوشێوەکردنی دانیشتنەکانی دادگای دادی نێودەوڵەتی (ICJ)یان ئەنجامدا و ڕووبەڕووی ئەو ئاڵنگارییە کرانەوە کە بە قوڵی مامەڵە لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتی گشتیدا بکەن، کە چوارچێوەیەکە تێیدا وڵاتان ناکۆکییەکان بە ئاشتیانە چارەسەر دەکەن، مافەکان دەپارێزن و بەرپرسیارێتییە جیهانییەکانیان دیاری دەکەن. لە ماوەی پێشبڕکێکدا، بەشداربووان شارەزاییەکی پێشکەوتوویان لە توێژینەوەی یاسایی، نووسینی یاسایی و گفتوگۆی زارەکیدا نیشاندا.
“لە کۆتایی خولە نیشتمانییەکانی عێراق بۆ ساڵی 2026، دەمەوێت سوپاسی هەموو ئەو کەسانە بکەم کە بەشدارییان کردووە بەتایبەتی سیید بۆ سەرکردایەتیکردنیان لە میوانداریکردنی پێشبڕکێکەی ئەمساڵدا. ئێمە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی بەردەوامبوونی هاوکارییەکانمانین لە ساڵانی داهاتوودا، بۆ ئەوەی پێکەوە بەشداربین لە پەرەپێدانی پیشەیی خوێندکارانی یاسا لە سەرتاسەری عێراق،” ئەمە وتەی بەختیار حەیدەر عوسمان القاضي، سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان “لەرێگەی ئەم پێشبڕکێیەوە، لە نزیکەوە بینیمان کە پارێزەرانی داهاتوومان خاوەن لێهاتووییەکی ناوازە و دڵسۆزی و ئاسۆیەکی گەشن. هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین کاتێک نوێنەرایەتی کوردستان و عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەکەن، و پاڵپشتی هەوڵەکانیانین بۆ بەهێزکردنی سەروەری یاسا چ لە ناوخۆ و چ لە ئاستی جیهانیدا و کارکردن بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری و پاراستنی یەکسان بۆ هەمووان.”
گەڕە نیشتمانییەکانی ئەم پێشبڕکێیە لە ساڵی ٢٠١٠ەوە لە عێراق ئەنجام دەدرێن. ساڵی ٢٠٢٦ یەکەم ساڵە کە چالاکییەکە لەلایەن ڕێکخراوی SEEDـەوە میوانداری دەکرێت، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵەی نێودەوڵەتی خوێندکارانی یاسا (ILSA)، کە ڕێکخەری جیهانی پێشبڕکێی جێسەپە و زیاتر لە ٨٠٠ کۆلێژی یاسا لە سەرانسەری جیهان لەخۆدەگرێت.
گەڕەکانی ئەمساڵ لەلایەن ٢١ دادوەری سەربەخۆوە پشتیوانی کران، کە ١١ یان شارەزای یاسایی نێودەوڵەتی بوون، ئەمەش جەخت لەسەر ستانداردە جیهانییەکانی پێشبڕکێکە و زیادبوونی بەشداری نێودەوڵەتی لە سیستەمی خوێندنی یاسایی عێراقدا دەکاتەوە
زانکۆ بەشداربووەکان:
- زانکۆی کوردستان – هەولێر
- زانکۆی ڕاپەڕین
- زانکۆی موستەنسریە
- زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
- زانکۆی زاخۆ
- زانکۆی گەرمیان – کۆلێژی یاسا
- زانکۆی قادسیە
- زانکۆی نەینەوا
- زانکۆی ئەمەریکی لە عێراق – بەغداد
- زانکۆی نەورۆز
- زانکۆی کۆیە
- زانکۆی ئەمەریکی لە عێراق، سلێمانی
