وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و رێکخراوی سیید هەماهەنگی دەکەن بۆ بەهێزکردنی وەڵامدانەوەی هەرێمی کوردستان بۆ توندوتیژیی ئەلیکترۆنی هەولێر، هەرێمی کوردستانی عێراق — کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥: بەڕێز ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و شێری كراهام تاڵەبانی، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رێکخراوی سید،کۆبوونەوەیەکی ئاست بەرزیان ئەنجامدا بە مەبەستی برەودان بە هەوڵە هاوبەشەکان بۆ چارەسەرکردنی مەترسییە ڕوو لە زیادەکانی توندوتیژیی ئۆنلاین لە هەرێمی کوردستانی عێراق، بەتایبەتی ئەو توندوتیژیانەی ڕووبەڕووی ژنان و منداڵان دەبنەوە. هەردوولا نیگەرانیی قووڵی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە زیادبوونی ڕێژەی ئیستغلالکردن و دەستدرێژی و زیانە دیجیتاڵییەکان، و هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەپەلە بۆ بەهێزکردنی پارێزبەندییە یاسایی، تەکنیکی و دامەزراوەییەکان بۆ پاراستنی چینە لاوازەکان لە سەرجەم فەزا دیجیتاڵییەکاندا. ئەولەویەتە هاوبەشەکان و بوارەکانی هەماهەنگی لە میانی کۆبوونەوەکەدا، وەزارەت و سیید پابەندبوونی هاوبەشی خۆیان بۆ دوو ئەولەویەتی سەرەکی دووپاتکردەوە: ١. بەرەوپێشبردنی یاسایەکی گشتگیر تایبەت بە توندوتیژیی ئۆنلاین وەزارەت و سیید پێکەوە دانیان بەو بۆشاییانەدا نا لە پاراستنی یاساییدا کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەن سەبارەت بە ڕێگریکردن، لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنی توندوتیژیی ئۆنلاین، بەتایبەت ئەو تاوانانەی پەیوەستن بە منداڵانەوە. هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی دەرچوواندنی یاسای نوێ یان هەموارکردنەوەی یاسا بەرکارەکان کردەوە، بە جۆرێک کە بە ڕوونی پێناسەی تاوانە ئۆنلاینەکان بکات، مافی قوربانییان بپارێزێت و میکانیزمی لێپرسینەوەی کارا فەراهەم بکات. رێکخراوی سید تیشکی خستە سەر قەبارەی مەترسییەکە – بەوەی عێراق لە پلەی بەرزی جیهاندایە بۆ ژمارەی ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە تاوانەکانی خراپ بەکارهێهان و خراپ مامەڵەکردنی سێکسیی منداڵان لە ڕێگەی تەکنۆلۆژیاوە – و شیکاریی یاسایی و پێشنیارەکانی خۆی خستەڕوو سەبارەت بە یاسا بەرکارەکان و پێویستەکان لە کوردستان و عێراقدا. وەزارەت پێشوازی لە پێشنیاری سیید کرد بۆ پشتیوانیکردن لە پەرەپێدانی یاسایی لە داهاتوودا. ٢. بەهێزکردنی وەڵامدانەوەی دامەزراوەیی هەماهەنگ هەردوولا هاوڕابوون کە سیستمێکی وەڵامدانەوەی کارا پێویستی بە دیاریکردنی ڕۆڵی ڕوونی دامەزراوەکان، ڕێکارە تایبەتمەندەکان و ڕێڕەوی هەماهەنگیی ڕەوانەکردن (referral pathways) هەیە بۆ کەیسەکانی توندوتیژیی ئەلیکترۆنی – ئۆنلاین. گفتوگۆکان تەرکیزیان خستە سەر دەستنیشانکردنی دامەزراوە سەرەکییەکان بۆ لێکۆڵینەوە، پاراستنی منداڵ و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، هەروەها بنیاتنانی میکانیزمی هەماهەنگیی پارێزراو و کردەیی، تەنانەت پێش پەسەندکردنی یاسای نوێش. وەزارەت ستایشی کارە بەردەوامەکانی سییدی کرد لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی بۆ ڕزگاربووان، هەروەها پەرەپێدانی تواناکانی هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا و دەزگاکانی دیکە بۆ وەڵامدانەوەی کەیسەکانی توندوتیژیی ئۆنلاین، و جەختی لە گرنگیی هێشتنەوە و فراوانکردنی ئەو شارەزاییە لەنێو سیستمە حکومییەکاندا کردەوە. پابەندبوونی هاوبەش بۆ پاراستنی کۆمەڵگە لە جیهانی ئۆنلایندا بەڕێز جەنابی وەزیر و خاتوو شێری پابەندبوونی دوولایەنەی خۆیان بۆ فەراهەمکردنی ژینگەیەکی دیجیتاڵیی پارێزراوتر لە هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە. لە ڕێگەی بەهێزکردنی پارێزبەندییە یاساییەکان و باشترکردنی سیستمی وەڵامدانەوەی نێوان ئاژانسەکان، وەزارەت و سیید ئامانجیان کەمکردنەوەی زیانەکان و باشترکردنی دەستگەیشتنە بە دادپەروەری، هەروەها دڵنیابوونە لەوەی کە منداڵان، ژنان و سەرجەم ئەندامانی کۆمەڵگە لە توندوتیژیی ئۆنلاین پارێزراون. هەردوولا نیازی خۆیان بۆ بەردەوامبوونی هەماهەنگی و کاری هاوبەشی چڕ لە مانگەکانی داهاتوودا دەربڕی.

2025-12-09T08:27:37+00:00December 9th, 2025|News|

English وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و رێکخراوی سیید هەماهەنگی دەکەن بۆ بەهێزکردنی وەڵامدانەوەی هەرێمی کوردستان بۆ توندوتیژیی ئەلیکترۆنی هەولێر، هەرێمی کوردستانی عێراق — کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥: بەڕێز ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و شێری كراهام تاڵەبانی، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رێکخراوی سید،کۆبوونەوەیەکی ئاست بەرزیان ئەنجامدا بە مەبەستی برەودان [...]

Ministry of Transport and Communications and SEED Advocate to Strengthen the Kurdistan Region’s Response to Online Violence

2025-12-09T08:26:57+00:00December 6th, 2025|News|

Kurdish Ministry of Transport and Communications and SEED Advocate to Strengthen the Kurdistan Region’s Response to Online Violence Erbil, Kurdistan Region of Iraq — December, 2025: His Excellency Ano Jawhar, Minister of Transport and Communication, and SEED President and Executive Director, Sherri Kraham Talabany, held a high-level meeting [...]

Program Coordinator

2025-11-27T13:57:56+00:00November 27th, 2025|Jobs|

Job Title Program Coordinator Location Erbil, Kurdistan Region of Iraq (KRI), with occasional travel to other areas of KRI. Type of Position Employment Contract/Full-time Length of Contract One year Compensation and Benefits Competitive salary and benefits commensurate with skills and experience. National compensation package: includes local [...]

Lawyer (Sulaimani)

2025-11-27T13:58:29+00:00November 27th, 2025|Jobs|

Job Title Lawyer (Sulaimani) Location Sulaimani, Kurdistan Region of Iraq (KRI), with regular travel to other areas of KRI. Type of Position Service Contract Length of Contract Monthly Renewal Compensation and Benefits Competitive salary and benefits commensurate with skills and experience. National Compensation Package: includes local [...]

Lawyer

2025-11-27T13:58:43+00:00November 27th, 2025|Jobs|

Job Title Lawyer Location Erbil, Kurdistan Region of Iraq (KRI), with regular travel to other areas of KRI. Type of Position Service Contract Length of Contract Monthly Renewal Compensation and Benefits Competitive salary and benefits commensurate with skills and experience. National Compensation Package: includes local transportation [...]

Community Development and Service Delivery Department Manager

2025-11-26T13:20:59+00:00November 26th, 2025|Jobs|

Job Title Community Development and Service Delivery Department Manager Location Erbil, Kurdistan Region of Iraq (KRI), with regular travel to other areas of KRI. Type of Position Employment Contract - Full-time Length of Contract 12 Months Compensation and Benefits Competitive salary and benefits commensurate with skills [...]

Driver (with Vehicle) – Sulaimani

2025-11-24T11:01:34+00:00November 24th, 2025|Jobs|

Job Title Driver (with Vehicle) - Sulaimani Location Sulaimani, Kurdistan Region, Iraq (KRI), with frequent travel to other areas of KRI. Type of Position Service Contract - Full-time Length of Contract Monthly renewable service agreement, subject to satisfactory performance and ongoing operational need. Compensation and Benefits Fixed monthly service [...]

Driver (with Vehicle)

2025-11-24T10:58:37+00:00November 24th, 2025|Jobs|

Job Title Driver (with Vehicle) Location Erbil, Kurdistan Region, Iraq (KRI), with frequent travel to other areas of KRI. Type of Position Service Contract - Full-time Length of Contract Monthly renewable service agreement, subject to satisfactory performance and ongoing operational need. Compensation and Benefits Fixed monthly service fee (inclusive of vehicle, [...]

Communications Officer (Social Media & Intranet)

2025-11-24T10:47:59+00:00November 24th, 2025|Jobs|

Job Title Communications Officer (Social Media & Intranet) Location Erbil, Kurdistan Region, Iraq (KRI), with occasional travel to other areas of KRI. Type of Position National Contract (full-time) Length of Contract 12 months with the possibility of extension Compensation and Benefits Competitive salary and benefits commensurate with skills and experience. [...]

Overnight Caretaker

2025-11-24T10:49:12+00:00November 24th, 2025|Jobs|

Job Title Overnight Caretaker Location Erbil, Kurdistan Region of Iraq (KRI), with regular travel to other areas of KRI. Type of Position Service Contract - Full-time Length of Contract Monthly Renewal Compensation and Benefits Competitive salary and benefits commensurate with skills and experience. [...]

Go to Top