وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و رێکخراوی سیید هەماهەنگی دەکەن بۆ بەهێزکردنی وەڵامدانەوەی هەرێمی کوردستان بۆ توندوتیژیی ئەلیکترۆنی هەولێر، هەرێمی کوردستانی عێراق — کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥: بەڕێز ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و شێری كراهام تاڵەبانی، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رێکخراوی سید،کۆبوونەوەیەکی ئاست بەرزیان ئەنجامدا بە مەبەستی برەودان بە هەوڵە هاوبەشەکان بۆ چارەسەرکردنی مەترسییە ڕوو لە زیادەکانی توندوتیژیی ئۆنلاین لە هەرێمی کوردستانی عێراق، بەتایبەتی ئەو توندوتیژیانەی ڕووبەڕووی ژنان و منداڵان دەبنەوە. هەردوولا نیگەرانیی قووڵی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە زیادبوونی ڕێژەی ئیستغلالکردن و دەستدرێژی و زیانە دیجیتاڵییەکان، و هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەپەلە بۆ بەهێزکردنی پارێزبەندییە یاسایی، تەکنیکی و دامەزراوەییەکان بۆ پاراستنی چینە لاوازەکان لە سەرجەم فەزا دیجیتاڵییەکاندا. ئەولەویەتە هاوبەشەکان و بوارەکانی هەماهەنگی لە میانی کۆبوونەوەکەدا، وەزارەت و سیید پابەندبوونی هاوبەشی خۆیان بۆ دوو ئەولەویەتی سەرەکی دووپاتکردەوە: ١. بەرەوپێشبردنی یاسایەکی گشتگیر تایبەت بە توندوتیژیی ئۆنلاین وەزارەت و سیید پێکەوە دانیان بەو بۆشاییانەدا نا لە پاراستنی یاساییدا کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەن سەبارەت بە ڕێگریکردن، لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنی توندوتیژیی ئۆنلاین، بەتایبەت ئەو تاوانانەی پەیوەستن بە منداڵانەوە. هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی دەرچوواندنی یاسای نوێ یان هەموارکردنەوەی یاسا بەرکارەکان کردەوە، بە جۆرێک کە بە ڕوونی پێناسەی تاوانە ئۆنلاینەکان بکات، مافی قوربانییان بپارێزێت و میکانیزمی لێپرسینەوەی کارا فەراهەم بکات. رێکخراوی سید تیشکی خستە سەر قەبارەی مەترسییەکە – بەوەی عێراق لە پلەی بەرزی جیهاندایە بۆ ژمارەی ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە تاوانەکانی خراپ بەکارهێهان و خراپ مامەڵەکردنی سێکسیی منداڵان لە ڕێگەی تەکنۆلۆژیاوە – و شیکاریی یاسایی و پێشنیارەکانی خۆی خستەڕوو سەبارەت بە یاسا بەرکارەکان و پێویستەکان لە کوردستان و عێراقدا. وەزارەت پێشوازی لە پێشنیاری سیید کرد بۆ پشتیوانیکردن لە پەرەپێدانی یاسایی لە داهاتوودا. ٢. بەهێزکردنی وەڵامدانەوەی دامەزراوەیی هەماهەنگ هەردوولا هاوڕابوون کە سیستمێکی وەڵامدانەوەی کارا پێویستی بە دیاریکردنی ڕۆڵی ڕوونی دامەزراوەکان، ڕێکارە تایبەتمەندەکان و ڕێڕەوی هەماهەنگیی ڕەوانەکردن (referral pathways) هەیە بۆ کەیسەکانی توندوتیژیی ئەلیکترۆنی – ئۆنلاین. گفتوگۆکان تەرکیزیان خستە سەر دەستنیشانکردنی دامەزراوە سەرەکییەکان بۆ لێکۆڵینەوە، پاراستنی منداڵ و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، هەروەها بنیاتنانی میکانیزمی هەماهەنگیی پارێزراو و کردەیی، تەنانەت پێش پەسەندکردنی یاسای نوێش. وەزارەت ستایشی کارە بەردەوامەکانی سییدی کرد لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی بۆ ڕزگاربووان، هەروەها پەرەپێدانی تواناکانی هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا و دەزگاکانی دیکە بۆ وەڵامدانەوەی کەیسەکانی توندوتیژیی ئۆنلاین، و جەختی لە گرنگیی هێشتنەوە و فراوانکردنی ئەو شارەزاییە لەنێو سیستمە حکومییەکاندا کردەوە. پابەندبوونی هاوبەش بۆ پاراستنی کۆمەڵگە لە جیهانی ئۆنلایندا بەڕێز جەنابی وەزیر و خاتوو شێری پابەندبوونی دوولایەنەی خۆیان بۆ فەراهەمکردنی ژینگەیەکی دیجیتاڵیی پارێزراوتر لە هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە. لە ڕێگەی بەهێزکردنی پارێزبەندییە یاساییەکان و باشترکردنی سیستمی وەڵامدانەوەی نێوان ئاژانسەکان، وەزارەت و سیید ئامانجیان کەمکردنەوەی زیانەکان و باشترکردنی دەستگەیشتنە بە دادپەروەری، هەروەها دڵنیابوونە لەوەی کە منداڵان، ژنان و سەرجەم ئەندامانی کۆمەڵگە لە توندوتیژیی ئۆنلاین پارێزراون. هەردوولا نیازی خۆیان بۆ بەردەوامبوونی هەماهەنگی و کاری هاوبەشی چڕ لە مانگەکانی داهاتوودا دەربڕی.Arman Fatah2025-12-09T08:27:37+00:00December 9th, 2025|Read More
Ministry of Transport and Communications and SEED Advocate to Strengthen the Kurdistan Region’s Response to Online ViolenceDanial2025-12-09T08:26:57+00:00December 6th, 2025|Read More
Joint Statement on the Tragic Murder of Dr. Sana Kamal and Her FamilyArman Fatah2025-03-24T17:41:53+00:00March 16th, 2025|Read More
Safer Internet Day 2025: Keeping Kids Safe Today and BeyondArman Fatah2025-03-02T11:53:23+00:00February 11th, 2025|Read More
Refreshing Our Brand: A New Logo & NameArman Fatah2025-02-12T13:01:59+00:00January 26th, 2025|Read More
SEED Statement on the Passage of the Amendment to the Iraqi Personal Status Law No. 188 of 1959Arman Fatah2025-01-23T16:36:12+00:00January 23rd, 2025|Read More
Iraq at a Critical Juncture: Proposed Amendment to the Personal Status Law and What It Means for the Kurdistan RegionArman Fatah2024-10-27T13:49:29+00:00October 26th, 2024|Read More
SEED and the Journalism Initiative on GBV (JiG) Launch Pocket Guide for Media Practitioners on Ethical Engagement and Reporting on Survivors of GBVArman Fatah2024-09-29T12:31:52+00:00September 27th, 2024|Read More
Mental Health in Post-Conflict KurdistanArman Fatah2025-06-03T07:22:22+00:00September 22nd, 2024|Read More