هەواڵ

English

سیید و کۆمپانیای کرێسنت پترۆلیۆم ئاهەنگی دەرچوونی ٦٢ گەنج لە چەمچەماڵ دەگێڕن

چەمچەماڵ، هەرێمی کوردستانی عێراق، ٢٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦

دەرچووانی پڕۆگرامی کارامەییەکانی ژیان لە چەمچەماڵ لەگەڵ ستافی سیید، هاوبەشان و بەرپرسان لە ئاهەنگی دەرچووندا.
لۆگۆکانی سیید، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان، کارامەییەکانی ژیان، دانە گاز، کرێسنت پترۆلیۆم و پێرل پترۆلیۆم.

چەمچەماڵ، هەرێمی کوردستانی عێراق - ٢٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦: بە پاڵپشتی دارایی کۆمپانیای کرێسنت پترۆلیۆم، دانە گاز، و هاوبەشەکانیان لە کۆمپانیای پێرل پترۆلیۆم، کە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کارپێکەری پڕۆژەی گازی کوردستان بەڕێوە دەبەن، خۆشحاڵین کە ڕۆژی سێشەممە ئاهەنگی دەرچوونی ٦٢ گەنجمان لە پڕۆگرامی 'کارامەییەکانی ژیان' لە چەمچەماڵ گێڕا، کە ئەم هەنگاوەش وەچەرخانێكی گرنگە لە بەرەوپێشچوونی ژیانی بەشداربووان بۆ بەدەستهێنانی هەلی کاری شیاو و دابینکردنی بژێوی ژیانیان.

٦٢گەنج دەرچوون

١٠دانیشتنی کارامەییەکانی ژیان

٣٠–٤٥ڕۆژ ڕاهێنانی پیشەیی

٧٥گەنجی دیکە لە ساڵی ٢٠٢٧

ئاهەنگی دەرچوونەکە لە سەنتەری وەرزش و گەنجانی شۆڕش بەڕێوەچوو، دەرچووان و خێزانەکانیانی لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بەرپرسە خۆجێییەکان، و خاوەنکارە خۆجێییەکان کۆکردەوە؛ جەختی لەسەر گرنگی ڕاهێنانی پیشەییی و فێرکاری کارامەییەکانی ژیان بۆ بەهێزکردنی کۆمەڵگەیەکی بەرهەمدارتر و گەشەسەندووتر لە کوردستان کردەوە.

ئامانجی پڕۆگرامی کارامەییەکانی ژیان بەهێزکردنی توانستی دانیشتووانی چەمچەماڵە لە تەمەنی ١٨ تا ٤٠ ساڵی لەڕێگەی دابینکردنی کارامەیی تەکنیکی و کارامەییەکانی ژیان بۆ دەستکەوتنی کار لە بازاڕی کاری گەشەسەندووی کوردستاندا. هەر یەک لە بەشداربووان بەشداریان لە ١٠ دانیشتنی کارامەییەکانی ژیاندا کرد، لەوانەش کارامەییە هزرییەکان، وەک بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، بڕیاردان، و چارەسەرکردنی کێشەکان؛ کارامەییە کۆمەڵایەتییەکان، وەک پەیوەندی بەستنی باشتر و بنیادنانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی تەندروست؛ هەروەها کارامەییە سۆزەکییەکان، وەک بەڕێوەبردنی فشار. هاوکات، ڕاهێنانی پیشەیی گونجاو لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کار بۆ ماوەی ٣٠ تا ٤٥ ڕۆژ لە بوارەکانی بەرگدرووی، وزەی خۆر، و کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیای زانیاری بەشێوازی کرداریی و بە گرووپ دابینکرا.

"تەواوکردنی ئەم ڕاهێنانە کاریگەرییەکی زۆر باشی لەسەر ژیانم هەبووە. زانیارییەکی زۆرم بەدەستهێنا، پەیوەندی نوێم دروستکرد، و ئەزموونێکی کرداری ڕاستەقینەم لەو بوارەدا وەرگرت کە دەمەوێت کاری تێدا بکەم. ئەمەش هاوکارم بوو لە دۆزینەوەی تواناکانم و دیدگایەکی ڕوونتری پێ بەخشیم بۆ ئامانجەکانم لە کاروانی پیشەییمدا."

ئەحمەددەرچووی ڕاهێنانی وزەی خۆر

بەهۆی سنوورداریی ڕێگەکانی چوونە ناو بازاڕی کارەوە، بەشێکی زۆری گەنجانی ناوچەکە تووشی ئاستەنگ دەبن لە دەستکەوتنی بژێوێکی سەلامەت و شایستەدا. سیید بە پاڵپشتی کۆمپانیای کرێسنت پترۆلیۆم، دانە گاز، و هاوبەشەکانیان لە کۆمپانیای پێرل پترۆلیۆم، کە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کارپێکەری پڕۆژەی گازی کوردستان بەڕێوە دەبەن، لە هەماهەنگیدان لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێژەی بێکاری کە زیاتر لە ١٦٪یە لە پارێزگای سلێمانی. لە ڕێگەی بەستنەوەی ڕاهێنانی پیشەیی و پێداویستییەکانی بازاڕ بە کارامەییەکانی ژیانەوە، بەشداربووان جگه لە دەستکەوتنی لێهاتوویی تەکنیکی، باوەڕبەخۆبوون و خودئاگایی و خۆڕاگری بەدەست دەهێنن کە ئەمەش هاوکارییان دەبێت لە تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی جیهانی ڕاستەقینە و ئایندەیەکی جێگیرتر و گەشەسەندووتر بۆ خۆیان و خێزانەکانیان بنیاد دەنێن.

بەهۆی پاڵپشتی و پابەندبوونی کۆمپانیای کرێسنت پترۆلیۆم بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی گەنجان لە کوردستان، ٦٢ گەنجی چەمچەماڵ کارامەییان بەدەست هێناوە کە دەرگا بە ڕووی هەلی کار و بەدەستهێنانی داهات دەکاتەوە.

"شانازی دەکەین کە هاوبەشیمان لەگەڵ سیید کردووە تاکوو گەنجان بەتواناتر بکەین بۆ بەدەستهێنانی کارامەیی نوێ و داهاتوویەکی پیشەیی گەشەسەندوو. ئەوانەی ڕاهێنانی گرنگیان لە بوارە جیاوازەکاندا وەرگرتووە، بەرهەمدارتر و شایستەترن لە بازاڕی کاردا و هەروەها دەتوانن کاری تایبەت بە خۆیان دابمەزرێنن. کرێسنت پترۆلیۆم بەردەوام دەبێت لە پابەندبوونی بە فراوانکردنی ئەم دەرفەتانە بۆ بەتواناکردنی گەنجانی ناوچەکە تاوەکوو بگەنە لوتکەی تواناکانیان."

عبد الله القاضيسەرۆکی کرێسنت پترۆلیۆم لە عێراق، کە لەگەڵ دانە گاز بە هاوبەشی پڕۆژەی گازی کوردستان بەڕێوە دەبەن

"ڕاهێنانی پیشەیی دەرگا بە ڕووی دەستکەوتنی کاردا دەکاتەوە، بەڵام کارامەییەکانی ژیان - وەک چارەسەرکردنی کێشەکان، پەیوەندی بەستن، و بنیدانانی خۆڕاگری دەرگاکە بە کراوەیی دەهێڵێتەوە. دەرچووانی پڕۆگرامەکەمان تەنها بۆ چوونە ناو بازاڕی کار ئامادە ناکرێن، بەڵکوو ئامادە دەکرێن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان، پشتگیریکردنی یەکتر، و بوون بە ڕابەر لە کۆمەڵگەی خۆیاندا. ئێمە زۆر شانازی بەوەوە دەکەین کە بەدەستیان هێناوە."

شێری کراهام تاڵەبانیسەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە ڕێکخراوی سیید

ئەمڕۆ سیید بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنێت کە لە ساڵی ٢٠٢٧ دا کرێسنت پترۆلیۆم پاڵپشتی لە پڕۆگرامێکی نوێی 'کارامەییەکانی ژیان' لە چەمچەماڵ دەکات کە دەرفەت بۆ ٧٥ گەنجی دیکە دەڕەخسێنێت و هانی سیید دەدات بەردەوامبێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ گەنجانی چەمچەماڵ.

جگە لە ڕاهێنانی ڕاستەوخۆ، سیید و کۆمپانیای کرێسنت پترۆلیۆم وەبەرهێنان لە دابینکردنی ژینگەی فێربوونی ئارامدا دەکەن. پەنجاو سێ کارمەندی سەنتەرەکانی ڕاهێنانی پیشەیی لە شاری چەمچەماڵ، کەلار، و كفری لە ڕێگەی بەرنامە هاوبەشەکەیانەوە ڕاهێنانی پارێزگاریکردنیان وەرگرتووە - کە ئەمەش دڵنیایی دەدات کە بەشداربووان لە ژینگەیەک فێر دەبن کە شکۆ و سەلامەتییان تێدا پارێزراوە.

-کۆتایی-